از دفتر خاطراتم
"هوا بس ناجوانمردانه سرد بود" اما ما "گرم سخن گفتن". جاده خلوت بود و اما من ذهنم مشوش و درونم آشوب. به یاد آن مقدمه مشهور دکتر افتادم که در ابتدای کتاب تاریخ معاصر کرد (دیوید مک داول) نوشته بود. از لابلای آن سطور، خشمی می تراوید که به دل می نشست. گله از خودمان، از قیم ها، برادر بزرگهایمان و شکست های پی در پی و از درسی که هرگز از گذشته نیاموختیم. آه ... که با چه حسرتی از فرصتهای از دست رفته نوشته بود.
به سپاس له ئه‌نجومه‌نی ئه‌ده‌بی شنۆ
له ڕوانگه‌ی ئێوه‌وه گه‌ڕیانه ڕووناکبیرییه‌کان له کوردستان‌دا چۆن پۆلێن ده‌کرێن و تایبه‌تمه‌ندی و مێژووی ئه‌و گه‌ڕیانانه چۆن لێک ده‌ده‌نه‌وه؟
من لام وایه ئه‌م باسه ئه‌وه‌نده به‌ربڵاوه و هه‌ڵگری "قسه"یه که ناکرێ له قالبی کامێنتێک یان کورته وتارێك‌دا سه‌رجه‌م لایه‌نه‌کانی بخرێته ڕوو. به‌ڵام به‌هه‌ر حاڵ به باوه‌ڕی من له ته‌واوی ڕه‌وتی مێژووی نه‌ته‌وه‌ی کورد له‌م به‌شه‌ی کوردستانا، دایمه په‌یوه‌ندییه‌کی "ئه‌م ئه‌وێتی" له نێوان جه‌ره‌یانه ڕووناکبیرییه‌کان و بزووتنه‌وه سیاسییه‌کان‌دا هه‌بووه و هه‌ر له ڕوانگه‌ی ئه‌م گریمانه‌وه من جه‌ریانی ڕووناک‌بیری له کوردستان‌دا به چه‌ند قۆناغ دابه‌ش ده‌که‌م که بێ‌گومان جیاوازی‌گه‌لێکیان به یه‌که‌وه هه‌یه که ده‌کرێ له‌وانه ئاماژه به به‌ستێنی ئه‌م قۆناغانه (کۆمه‌ڵایه‌تی، سیاسی، نیزامی، فه‌رهه‌نگی و...) بکه‌ین یان ئاماژه به‌م که‌سایه‌تییانه بکرێ که ده‌بنه هۆی ساز بوونی جه‌ره‌یانێکی فکری. هه‌ڵبه‌ت با ئه‌مه‌ش بدرکێنم که ئه‌م جه‌ره‌یانانه به زۆر هۆ نه‌یانتوانی "گوتار"ێکی تایبه‌ت به خۆیان سازده‌ن جگه له یه‌ک دوو قۆناغ. بێ‌گومان له‌م نێوه‌دا هه‌ندێ ورده‌جه‌ره‌یانیش هه‌بوون که ئاماژه‌یان پێده‌که‌م.
مادام دانیەل میتران، هاوسەری سەرکۆماری پێشووی فەرانسە فرانسوا میتران و یەکێک لە دۆستانی بە ناوبانگی کورد، سێ‌شەممە ٢٢ی نۆڤامبر لە تەمەنی ٨٧ ساڵی و لە شاری پاریس کۆچی دوایی کرد... رووحی شاد و یادی بەخێر.
پرسێک که ئه‌مڕۆکه بۆته ته‌وه‌ری سه‌ره‌کی زۆربه‌ی کۆڕ و کۆبوونه‌وه‌کان و ڕه‌نگه ڕۆژانه به سه‌دان جار له به‌دوادا چوونی هه‌واڵی ڕاگه‌یاندنه‌کانی جیهانی دا گوێبیستی بین یان بیبینین، تێرۆریسمه. تێرۆریسم له پاش شۆڕشی مه‌زنی فه‌ڕانسه و له دوای کۆکوژییه‌که‌ی ساڵه‌کانی 1794-1793خزییه ناو قامووسی سیاسی جیهانه‌وه ئه‌م ساڵه وه‌ک ساڵی ده‌سته‌ڵاتی تیڕۆر له مێژوودا ناوزه‌د کراوه،پێناسه کردنی چه‌مکی تێرۆریسم پێویستی به لێکدانه‌وه‌یه‌کی ته‌واو و هه‌مه‌لایه‌ن هه‌یه، جۆره‌کانی تێرۆریسم و لێکدانه‌وه‌ی له سه‌ر عه‌رزی واقع دا بۆته هۆی دروست بوونی کێشه‌یه‌کی به‌رفراوانی نێوده‌وڵه‌تی، تێرۆریسم ئه‌توانێ به فۆڕمی جیاواز و سیمای ئاشکرا یان شاراوه خۆی ده‌ر بخات، که به‌رچاوترینیان بریتین له، تێرۆریسمی سیاسی، ترۆریسمی ده‌وڵه‌تی، تێرۆریسمی ئایینی و تێرۆریسمی ئابووری، ئه‌توانین شێوه‌کانی دیکه له تێرۆر وه‌ک پاشکۆ و ژێرکۆمای ئه‌مانه پێناسه بکه‌ین، ڕاستییه‌کی ئاشکرایه و مێژووش سه‌لماندوویه‌تی که لێکدانه‌وه‌ی چه‌مکی تێرۆر له سه‌ر عاستی نێونه‌ته‌وه‌یی وه‌ک هه‌موو پرس و ته‌وه‌ره سیاسی و ئابوری ئایینیه‌کان، له لایان هێزه باڵاده‌سته‌کانی جیهان ده‌که‌وێته خانه‌ی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانه‌وه، ه هه‌مان کات دا لێکدانه‌وه‌ی جیاواز ه ترۆر له لایان ئه‌و هێز ئایدۆلۆژییانه که وا خۆیان به ژێرده‌ست و زوڵم لێکراو ئه‌زانن، هۆکاری سه‌ره‌کی دروست بوونی کێشه‌کانه.
تێکۆشه‌ر و ڕووناک‌بیری ناسراوی کور‌دی سووریا، مه‌شعه‌ل ته‌مۆ ڕۆژی جومعه له شاری قامشلۆ ته‌قه‌ی لێ‌کرا و کوژرا، به پێی ده‌نگ و باسی چه‌ند ماڵپه‌ڕی کور‌دی سه‌عات 4ی ئێوارێ هێرش کراوه‌ته سه‌ر ماشێنه‌که‌ی. کوڕه‌که‌ی و هاوڕییه‌کی سه‌ر به شه‌پۆلی دواڕۆژی سووریا به نێوی زاهید له‌گه‌ڵی بوون. مه‌شعه‌ل ده‌سبه‌جێ کوژراوه، کوڕه‌که‌ی و هاوڕێکه‌شی بریندار بوون و گه‌یێندراونه نه‌خۆشخانه. کوژرانی ڕووناک‌بیری کورد مه‌شعه‌ل ته‌مۆ که چه‌ند مانگ له‌مه‌وبه‌ر له زیندان ئازاد ببوو، خه‌سارێکی گه‌وره‌یه بۆ بزووتنه‌وه‌ی کورد له سووریا و تێکۆشانی دژی دیکتاتۆری به‌عس له‌م وڵاته!
بابه‌تی مێزگردی مه‌جازی مانگی ڕه‌زبه‌ر له وێبلاگی ئه‌نجومه‌نی ئه‌ده‌بی شنۆ:
له ڕوانگه‌ی ئێوه‌وه گه‌ڕیانه ڕووناکبیرییه‌کان له کوردستان‌دا چۆن پۆلێن ده‌کرێن و تایبه‌تمه‌ندی و مێژووی ئه‌و گه‌ڕیانانه چۆن لێک ده‌ده‌نه‌وه؟
"کاتێک بۆ پرسیار"مێزگردێکی مه‌جازی یه هه‌موو مانگان له سه‌ر پرسێکی فه‌رهه‌نگی و ئه‌ده‌بی له وێبلاگی ئه‌نجومه‌نی ئه‌ده‌بی شنۆ به‌ڕێوه ده‌چێ. به‌شدار بوون بۆ هه‌موو لایه‌ک ئازاده. به‌شداربووان ده‌توانن وڵامه‌کانیان به شێوه‌ی کامێنت یا به شێوه‌ی وتاری سه‌ربه‌خۆ به‌ڕێ بکه‌ن.
enjumenishino@yahoo.com
e-shino.blogfa.com
*ئاماژه:
مه‌به‌ستی سه‌ره‌کی ئه‌م وتاره، زه‌ق کردنه‌وه و به‌رچاو کردنی ئه‌م ئامانجه‌یه که مامۆستا هه‌ژاری نه‌مر له ڕوانگه‌ی خۆیه‌وه، به که‌لک وه‌رگرتن له دوو که‌ره‌سه، حه‌ولی خوێندنه‌وه‌ی سه‌رله‌نوێی ئه‌ندێشه‌کانی خه‌ییامی داوه. ئه‌م دوو که‌ره‌سه‌یه بریتین له:
1. ڕێبازی هێرمێنۆتیک وه‌ک هونه‌ری تێگه‌یشتن له ده‌قه‌کان.
2. هونه‌ر و فه‌ننی وه‌رگێڕان.
واته مامۆستا هه‌ژار سه‌ره‌تا به شێوه‌یه‌کی هێرمێنۆتیکی ته‌ئویلی تایبه‌تی خۆی له سه‌ر چوارینه‌کانی خه‌ییام ده‌ربڕیوه و دواتر له سه‌ر هه‌مان کێش و فۆڕمی چوارینه‌کان، له قالبی وه‌رگێڕانێکی ئازادا دایڕشتوونه‌ته‌وه. هه‌ر بۆیه ئێمه تێکۆشاوین هه‌رتک که‌ره‌سه‌ی ناوبراو له‌به‌ر چاومان بێ و به پێوه‌ری ئه‌وان بڕوانینه چوارینه‌کان.
ئه وه ته ی بیری مرۆڤ هه ڵیده گرێ و مێژوو له بیریه تی چه مکی زۆرینه شوین په نجه ی دیار و به ر چاوه، به سه دان جۆر خۆی نواندووه و کۆمه ڵگای به ئاقاری جوان یان دزێودا بردووه، ئه توانێ بوترێ به درێژایی مێژووی پێکه وه ژیانی مرۆڤ، باڵاده ستی زۆرینه کاری کردۆته سه ر هه موو به شه کانی داڕشتی کۆمه ڵ له سه ره تایی ترین یاساکان هه تا بنه ڕه تی ترین شێوازه کانی ژیان وای کردووه که مینه مل که چ بێت و بکه وێته ژێر ڕکێفی بێ ده ره تانی، به ڵام ئایا ئه مه له زاتی خۆی دا جیاوازییه کی زه ق و ناشیرینی تێدا به رچاو ناکه وێ؟
ئەگەرچی بزووتنەوەی خوێندکاری کور‌دی لە ماوەی ئەم چەند ساڵەی ڕابردوودا چ لە باری چۆنایەتی و چ لە باری چەندایەتییەوە تا ڕادەیەکی بەرچاو تووشی نوشست و نزمی بووە، بە تایبەتی لە بواری ڕۆژنامەوانی و ڕاگەیاندن دا، بەڵام خاڵی هاوبەشی سەرجەم قۆناغە خوێندکارییەکان لە ئێستا و ڕابردوودا دەگەڕێتەوە بۆ سەر حەوڵێکی پیرۆز و ئارمانخوازانەی تایبەت بە لاوانی خوێندکاری کورد کە ئەمیش بریتییە لە حەول و تێکۆشان بۆ سەلماندنی پێناسەیەکی نەتەوایەتی.
ئاماژه: به‌ر له‌وه‌ی که باس له خاڵه به‌هێزه‌کانی بوونی ئۆپۆزیسیۆنی گۆڕان به‌رامبه‌ر به ده‌سه‌ڵات بکه‌ین، یان خاڵه سه‌لبییه‌کانی له پاش سه‌رکه‌وتنیان له هه‌ڵبژاردنه‌کانی پارله‌مانی کوردستان‌دا بخه‌ینه ڕوو، هه‌ر له سه‌ره‌تاوه وه بیر هێنانه‌وه‌ی ئه‌م خاڵه به پێویست ده‌زانم که نامه‌وێ به شێوه‌یه‌کی بایخدارانه له‌م یان له‌و جه‌ریانی سیاسی بڕوانم*. به‌ڵکوو مه‌به‌ستم ئاوڕێکی خێرایه بۆ سه‌ر دوێنێ و ئه‌مڕۆ و ڕه‌نگه سبه‌ی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و له هه‌مان کاتیش دا کورته باسێک له سه‌ر ده‌وری ڕۆژنامه‌نووسان و ڕۆشنبیرانی سه‌ربه‌خۆ بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌م قه‌یرانه‌ی ئێستا و قوتار بوون له هێژمۆنی "گوتاری میدیایی" لایه‌نه سیاسییه‌کان به ده‌سه‌ڵات و ئۆپۆزیسیۆنه‌وه وه‌ک دوو جه‌مسه‌ری ئه‌م کێشه‌یه و ڕۆیشتن به‌ره‌و سازدانی "گوتارێکی ڕه‌خنه‌یی" له سه‌ر بنه‌ما‌ی عه‌قڵانییه‌ت و به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی.
جه‌ژنی نه‌ته‌وه‌یی نه‌ورۆز پیرۆز بێ.
هیوادارم ساڵی دوو به‌هار بێ بۆ هه‌موو لایه‌ک.
راهی کدامین دیار است؟
که حجابند تراوش مهتاب را ابرهای تاریک و سیاه
اسفندی بسوزانیم
تا شه سوار سده مان نبیند گزند
از زخم چشم بدان
این راه جای ترس و خطر است
تنهای تنها
راهی کدامین دیار است؟
که نمی دهد رکاب و هی ره‌د اسب کهرش
از وضوع کفتارهای کمین کرده در تاریکی
خدا را تمنایش کنید که نرود
حلقه زنید دوروبرش
شیهه هشدار راهوارش را بهانه کنید!
که گویند امشب
امشب شب سوار پرت شدن است
راه روبروی وی را سد کنید
بسته و بی گذر کنید!
21ی گه‌لاوێژی 1385ی هه‌تاوی (12ی ئاگوستی 2006ی) زایینی، بۆ دواجار دووحه‌وته‌نامه‌ی "په‌یامی کوردستان"مان له شاری مه‌هاباد ده‌رکرد. ده‌رچوونی ژماره 34ی په‌یامی کوردستان وه‌ک دوایین ژماره‌ی ئه‌م دووحه‌وته‌نامه جوانه‌مه‌رگه، ڕێکه‌وتێکی سه‌یری له‌گه‌ڵ بارودۆخی ئێستای باشووری کوردستان هه‌یه. له بیرمه تیتری یه‌که‌می ئه‌م ژماره‌یه که به زمانی فارسی بوو، من هه‌ڵمبژارد: "کردها علیه کردها".
ڕه‌نگه ئه‌گه‌ر نووسه‌ری ئه‌م دێڕانه، پسپۆڕێکی لێهاتووی بواری مۆسیقا بوایه ئاستی زانستی ئه‌م وتاره خوێنه‌ری پێمل کردبا که باس له هونه‌رمه‌ندێکی مه‌زن ده‌کرێ، هه‌ر چه‌ند من خۆم وه‌ک شاره‌زای بواری مۆسیقا نازانم به‌ڵام هۆگرییم به‌م هونه‌ره هانی دام، بۆ یاد کردنه‌وه‌ی گۆرانیبێژێکی پایه‌به‌رز ئه‌م وتاره کورته بنووسم و خوێنه‌ری به‌ڕێزیش وه‌باڵی گه‌وره‌یی ئه‌م هونه‌رمه‌نده‌م بۆ بکێشه.
لام وایه ئه‌گه‌ر بڵێم مۆسیقای ئێستای کور‌دی تووشی قه‌یرانێکی جیددی بووه، لێم به ئیراد نه‌گیرێ. به‌داخه‌وه ئه‌م قه‌یرانه له ته‌واوی توخمه‌کانی مۆسیقایی دا خۆی ده‌رده‌خا. له شێعری گۆرانی و ئاوازه‌که ڕا بگره هه‌تا مۆسیقا و دابه‌ش کردنی ئاهه‌نگ و به باوه‌ڕی من له هه‌موان گرینگ تر ده‌نگی گۆرانیبێژه‌که. باس له خه‌سارناسی فۆڕم و شێوه و نێوه‌رۆکی کلیپه‌کانیش که له تلویزیۆنه کوردییه‌کان دا بڵاو ده‌بێته‌وه هه‌ڵگری ده‌رفه‌ت و مه‌جالێکی تره که هیوادارم ده‌لاقه‌یه‌کی کارناسانه به ڕووی ئه‌م باسه‌دا بکرێته‌وه.
لەبەر ھەندێ گرفت و كێشەی كۆمەڵایەتی، سیاسی، ئابووری و... بە تایبەتی تایپ كردن، ئەم ماڵە تا كاتێكی نادیار بە قوڕێ گیراوە!!!
ممکن است آدرس وبلاگ را اشتباه وارد کرده باشید و یا وبلاگ حذف شده باشد
Blog not found
http://xelwetxane.blogfa.com
ئەگەر چى شەو درەنگە ساقى بۆم تێکە کەمێکى تر
کەوا ئەم شەو سەرى هەڵدا لە ناخم دا خەمێکى تر
ئاماژه: ئەم گفتوگۆیە به سپاسەوه لە http://www.gullchin.com وەرگیراوه، بۆ یاد کردنەوەیەکی سەرلەنوێی گەوره هونەرمەندی کۆچکردووی کورد حەمە جەزا. یادی بەخێر.
هونەرمەند حەمە جەزا یەكێكە لەو هونەرمەندە ناسراوانەی كە بەشێكی زۆری ژیانی لە ناو خەباتی پێشمەرگایەتی و خزمەت كردنی بواری هونەردا گوزەراندووە بە سروود و گۆرانییەكانی توانیویەتی خزمەتێكی زۆر بە هونەری گۆرانی و مۆسیقای كوردی بكات، لە گۆرانییەكانی دا هەست بە عەشقێكی پاك و بێگەرد دەكرێ و لە سروودەكانیشی دا تینوویەتی ئەو بۆ رزگاری و ئازادی بە چاكی بەرچاوە، هونەرمەند حەمە جەزا بەر لە ماوەیەك دوچاری نەخۆشییەك بوو و بۆ چارەسەر كردن رووی لە دەرەوەی وڵات كرد و ماوەیەك بەر لە ئێستا گەڕایەوە كوردستان، بۆیە بە پێویستمان زانی سەردانی بكەین و لە تەندروستی بپرسین، لە هەمان كات دا دەرفەتێك بوو بۆ ئەوەی گفتوگۆیەكی لەگەڵ دا ساز بكەین.
قوتووى تووتن و پەڕِەكەى لە گيـرفانى پانتۆڵەكەى دەرهێنا و دەستى كرد بە هەڵپێچانى سيغارێك. ئەو دوو قامكەى سيغارەكەى تێدابوو ڕِەنگێكى زەردى چڵكنى بە خۆوە گرتبوو. كۆخەكۆخى لـێ پەيدا بوو. يەك پشوو و بێ بڕِانەوە. سينگى دەتكوت دەفەيە لێدەدا. كۆخەيەكى ويشك. دوكتور پێى گوتبوو نابێ بە هيچ كلۆجێك سيغار بكێشێ، بەڵام گوێى بەم قسانە نەدەبزووت. زۆر جاران دەيگوت: ساڵم لە خوڵاى برِيوە. كە چى بەڕِاستى نەبوو ئاخر تەمەنێكى واى نەبوو. پەنجا دەبوو و نەدەبوو. خەمى عەولاد پشتى چەماندبوو. سەر و ڕِدێنى تووكى ڕِەشى تێدا نەمابوو، پەيكەرەيەك بوو لە غەم و پەژارە، قەدەرێك بوو، ئەوەى دەيخوارد دەيهێناوە، ڕِەق و ويشك هەڵاتبوو، ئێسكى دەم و چاوى دەرپەڕِيبوو. قاپيلكەى چاوى دەتكوت چاڵاوێكە نەختێك ئاوى لێڵى تێدايە.
ئەو ئازارە پیسەی لە پاش ئەوە پێوەنووسا كە قاچێكی لە ئەژنۆ بۆ خوارێ لە دەست دا. لە سەر سنوور وە سەر مین پەڕیبوو.
ــ هه‌ر ئه‌مـجاره ... هه‌ر ئه‌مـجاره، تكاتان لێده‌كه‌م دوايين ده‌رفه‌ت.
هه‌ڵــگه‌ڕانى قالۆنچه‌يه‌ك به سه‌ر ديواری هۆده‌كه‌دا، ڕايه‌ڵى بيـرى پساند. چه‌ند ساتێك تێى ڕاما.
ــ خۆزگه ئه‌م قالۆنچه‌يه بام، خۆزگه ... به‌ڵام نا، ئاخر ئه‌م قالۆنچه‌يه‌ش ...
ڕاكشا و چاوى ده ميچى هۆده‌كه‌ى بڕى. كوڕه‌كه‌ى بانگى كرد. هه‌ستا و دانيشت.
عبدالعزیز مولودی
اشاره: نقد و بررسی تاریخ جنبش اجتماعی کردها در ایران و کشورهای منطقه از سوی تحلیل‌گران دولتی و حتی غیردولتی همواره با مشکلات اساسی در درک ماهیت جنبش و خواسته های آن روبرو بوده است. غلبه توهم توطئه نسبت به کل جنبش، جدایی طلبی و وابستگی به کشورهای منطقه را شاید بتوان به عنوان مهمترین مشکلات موجود در تحلیل جنبش کردها از سوی دیگران عنوان کرد. به نظر می رسد مشکل جدی در فهم و کنش متقابل در سطح منطقه و در میان نیروهای موثر منطقه وجود دارد و مانع از آن می شود که به روشی مسالمت آمیز مسائل مطرح و درک شوند.
سه‌ردانی سه‌رۆکی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان بۆ تورکیا له چه‌ند گۆشه‌نیگاوه ده‌کرێ شرۆڤه بکرێ، بۆ وێنه له ڕوانگه‌ی سیاسی، ئابووری، ئه‌منی و... که تێ‌یان دا ده‌کرێ باس له سازدانی هێڵی ئاسمانی ئانکارا بۆ هه‌ولێر بکه‌ی، باس له ناردنی که‌ل و په‌ل و شتومه‌کی بازرگانی بکه‌ی، باس له پته‌وتر کردنی په‌یوه‌ندییه‌کانی تورکیا و هه‌رێمی کوردستان بکه‌ی یان باس له کێشه‌یه‌کی ئه‌منی وه‌ک دۆزی پ.ک.ک بکه‌ی که به قسه‌ی کاربه‌ده‌ستانی ترک گه‌ره‌ترین گرفتی ئێستای تورکیایه. به‌ڵام هیچ کام له‌م خاڵانه‌ی سه‌ره‌وه مه‌به‌ستی ئه‌م وتاره نین.
له عورفی دیپڵۆماتیکی نێونه‌ته‌وه‌یی دا هه‌ندێ یاسا و ڕێسا هه‌یه که ڕه‌چاو کردنیان له لایان ته‌واوی وڵاتانی دنیاوه، نه‌ک هه‌ر پێویسته به‌ڵکوو پێناسه‌یه‌که له ئاکار و ڕه‌فتاری دیپڵۆماتیکی ئه‌م وڵاتانه. هه‌ر بۆیه بچووکترین لادانێک له‌م هێڵه دیاریکراوانه کاردانه‌وه‌یه‌کی سه‌لبی جیهانی لێده‌که‌وێته‌وه.
به بێ وازى قه‌ڵه‌مه‌كه‌ت فڕێ ده‌ده‌ى و هه‌ڵده‌ستییه سه‌ر پێ. چاوت بڕیوه‌ته سووچێكى هۆده‌كه. ده‌بى به په‌یكه‌ره‌یه‌ك. په‌یكه‌ره‌یه‌ك كه به درێژایی مێژوو له‌و شوێنه‌یان دامه‌زراندووه. ئه‌ونده وه‌ڕزه‌ى پێت خۆشه ئه‌و بۆچوونه‌ى منت له سه‌ر وه ڕاست گه‌ڕێ. دوو مانگ زیاتره ئه‌و سووژه‌یه‌ى له مێشكت دا دێنى و ده‌به‌ى. په‌رداخى لێده‌ده‌ى، ساف و لووسى ده‌كه‌ى. به‌ڵام هه‌ر كه دێیه سه‌ر نووسین، داده‌مێنى. سه‌یره ده‌ڵێى قه‌ت هیچت نه‌نووسیوه.
به بیانووی تیرۆری سه‌رده‌شت عوسمان
(۱)
باشووری کوردستان ده‌کرێ وه‌ک نموونه‌یه‌ک یان باشتر بڵێم وه‌ک مۆدێلێکی ده‌سه‌ڵاتی کور‌دی سه‌یر بکرێ که خۆی له خۆی دا هه‌ڵگری ته‌واوی تایبه‌تمه‌ندییه ڕووحی و ڕه‌وانییه‌کانی تاکی کورده و له هه‌مان کاتیش دا گوزاریش له واقعی کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی "نامتوازن" ده‌کا.
به واتایه‌کی تر ئه‌م مۆدێله له ده‌سه‌ڵات له کۆمه‌ڵگای کوردستان دا، به هۆی لاواز بوونی ژێرخانه‌کانی ئابووری، کۆمه‌ڵایه‌تی، فه‌رهه‌نگی و سیاسی خاوه‌نی په‌ره‌سه‌ندنێکی هه‌مه‌لایه‌نه نه‌بووه و به گشتی په‌ره‌سه‌ندنێکی "نامتوازن" (Unbalanced Development) و ناهاوته‌ریبی هه‌بووه و ئه‌مه وای کردووه که تاکی کوردیش به شێوه‌یه‌کی "نامتوازن" مامڵه له‌گه‌ڵ دیارده‌کانی ده‌وروبه‌ری بکات.
ئاخ... نۆزده‌ی مانگ!
ئه‌وه ئایشێ گوڵم ده‌ڵێته‌وه ئه‌ستێره‌م هه‌ڵدێنه‌وه له سه‌رانسه‌ری ده هه‌وشاری/ ئه‌و جار شۆق و شه‌به‌قی خۆی ده‌داوه له تاق و له نیم تاق و له ئاوێنه‌به‌ند و له شووشه‌به‌ندی ده سه‌ر داری/ ئایشێ گوڵم ده‌یگوت خۆ من نه‌مده‌زانی که چووکه‌ڵه سواری من جه‌لبی به‌دوودا دێ بڕوا له بۆ سه‌فه‌ری کاوله‌لئه‌حسایه/ ده‌نا من ده‌چووم له بوخچه‌م بۆ دێنایه ده‌رێ گوڵ و هێل و جه‌وز و تۆزی مێخه‌ک و له‌گه‌ڵ ئاره‌قی گه‌ردنم تێکه‌ڵ ده‌کرد تا له وڵاته‌که‌ی غه‌ریبان ئاره‌قه‌ی ده سه‌ر قه‌فی سمێڵانی پێ ڕابماڵی/ ئه‌من چی بکه‌م سواری هه‌موو که‌سم ده‌هاته‌وه له سه‌فه‌ری ده کاوله‌لئه‌حسایه/ سواری ئایشێ گوڵم نه‌ده‌هاته‌وه وه‌ی وه‌ی به‌ته‌نێ/ ئه‌من بۆخۆم ده‌زانم ئه‌گه‌ر چووکه‌ڵه سواری من دیار نه‌بێ بێته‌وه به‌ته‌نێ/ ئه‌وا ئێستاکانێ برینداره و 22 برینی له به‌ده‌نێ/ له هێندێکانی دێته‌وه کێمه و له هێندێکانی دێته‌وه زووخاوه/ له بازێکانی دێته‌وه له دووکه‌ڵی ده‌و‌ی ده شینێ... (به هه‌ندێ ده‌سکارییه‌وه)
ئایشێ گوڵ له‌به‌ر ده‌گای ماڵی خۆیان دانیشتووه و جار نا جارێک وه‌ک شێتان هه‌ڕا ده‌کاته ڕێبواران و یه‌خه و به‌رۆکی دادڕێ. ئایشێ گوڵ ده‌ڵێ: شامه‌ڵحه‌مێکم ساز کردووه له بۆ چووکه‌ڵه سواری خۆم، سه‌ری گۆی مه‌مکیشم بڕیوه و بۆم خستۆ‌ته ناو شامه‌ڵحه‌مه‌وه. توخوا قاسیدێکم له بۆ ساز ده‌ن شامه‌ڵحه‌مم بۆ به‌رێته ده وڵاتی غه‌ریبان له کاوله‌لئه‌حسایه، به‌ڵکوو 22 برینه‌که‌ی چووکه‌ڵه سواری خۆمی پێ سارێژ بنه‌وه. ئایشێ گوڵ قوڕ ده‌پێوێ و به‌رۆکی ڕێبواران ده‌گرێ تا به‌ڵکوو پیاوێک شامه‌ڵحه‌مه‌که‌ی به‌رێ بۆ چووکه‌ڵه سواره زامداره‌که‌ی...
مه‌قامی ئایشێ گوڵ به ده‌نگی مامۆستا خله ده‌رزی:
http://www.sharistan.org/deng/Mam_xeder_ayshegoll.mp3
ئه‌مڕۆش ڕۆژێكه وه‌ك ته‌واوی ڕۆژه‌كانی تر. شه‌قامه‌كان ماشێنیان پێدادێ. پێڕه‌وگه‌كانیش له خه‌ڵك جمه‌ی دێ. منداڵێك له‌گه‌ڵ دووكاندارێك دمه‌چه‌قه‌یانه. منداڵه پاره‌كه‌ی نایگه‌یه‌نێتێ. تۆش له شه‌قام گۆڤارێ ده‌كڕی. گۆڤاره‌كه به ده‌سته‌وه ده‌گری. چه‌ند لاپه‌ڕه‌یه‌ک به بێ وازی هه‌ڵده‌ده‌یه‌وه، تا ده‌گه‌ییه چیـرۆكێك. ناوی چیـرۆكه‌كه سه‌رنجت ڕاده‌كێشێ. چاوێك له ناوی نووسه‌ره‌كه‌ی ده‌كه‌ی. ناوه‌كه‌ی ناسیاوه. ڕه‌نگه پێشتـر له شوێنێكی تر ناوی هاتبێته به‌ر چاوت. له خه‌یاڵی خۆت دا كابرای چیـرۆكنووس دێنی به‌ر چاو.
![]()
بۆ یادی 112 ساڵه‌ی رۆژنامه‌ی کوردستان
یه‌ک ساڵ پاش کۆچی دوایی شاعیری نه‌ته‌وه‌خواز و نیشتمانپه‌روه‌ر - حاجی قادری کۆیی - واته ساڵی 1898ی زایینی یه‌که‌م ڕۆژنامه‌ی کور‌دی به ناوی کوردستان له دایک ده‌بێ. ژماره‌ی 1 تا 5 به سه‌رنووسه‌ری میقداد میدحه‌ت به‌درخان و ژماره‌ی 6 تا 31یش به سه‌رنووسه‌ری عه‌بدوڕڕه‌حمان به‌گ به‌درخانی برای، چاپ و بڵاو کراوه‌ته‌وه. شایانی باسه میقداد میدحه‌ت و عه‌بدوڕڕه‌حمان نه‌وه‌ی به‌درخان پاشا بوون و حاجی قادری کۆیی مامۆستایان بووه و ده‌رسی پێ گوتوونه‌وه. وا وێده‌چێ حاجی قادر یه‌که‌م شاعیری کورد بووبێ که له شیعره‌کانی دا ڕۆژنامه و جه‌ریده‌ی ده‌کار کردووه:
سه‌د قائیمه و قه‌سیده که‌س نایکڕێ به پووڵێ
ڕۆژنامه و جه‌ریده که‌وتوونه قیمه‌ت و شان